کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مووچە بڕدراوەكەی خانەنشینان دەگەڕێنرێتەوە

.

04:48 PM - 11/06/2020

بڕیاردەری لیژنەی دارایی‌ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاند: مووچەی ئەو خانەنشیانەی كە بڕدراوە یاخود كەمكراوەتەوە بۆیان دەگەڕێنرێتەوە، جگە لەپلە باڵاكان دەستكاری مووچەی هیچ فەرمانبەرێك ناكرێت.
ئەحمە سەفار بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: پەرلەمان بڕیاریداوە بەهیچ شێوەیەك دەستكاری مووچەی فەرمانبەران نەكرێت، بەتەنها موچەی سێ سەرۆكایەتیەكە و پلە باڵاكان و پەرلەمانتاران و گەورە بەرپرسان كەمدەكرێتەوە .
ئاماژەی بەوەشكردووە: ئەو ڕێژە پارەیەی كە پێشتر لە مووچەی خانەنشینان بڕدرابوو هەموویان بۆ دەگەڕێنرێتەوە.
بڕیاری بڕینی بەشێك لە مووچەی خانەنشینان كاردانەوەی زۆری لێكەوتەوە و لەكۆبونەوەكەی دوێنێی ئەنجومەنی نوێنەرانیشدا، ئەو هەنگاوە ڕەتكرایەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە