کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شانەی ئەمنی لەبارەی كردنە ئامانجی باڵیۆزخانەی ئەمریكا راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

.

03:57 PM - 11/06/2020

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا: مووشەكێكی كاتیۆشا لە نزیك ناوچەی سەوز لە شاری بەغدا كەوتۆتە خوارەوە بەبێ ئەوەی زیانی هەبێت، راشیگەیاند ئەو مووشەكە لە نزیك یاریگای شەعبەوە لە بەغدا ئاڕاستەی ناوچەی سەوز كراوە.
هاوكات سەرچاوەیەكی ئەمنی بە سۆمەریەنیوزی راگەیاندووە: بەهۆی تێكشكانی موشەكەكە بەشێك لە پوش و پاوانی نزیك لە دەروازەكانی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عیراق ئاگریان گرتووە و دواتر تیمی بەرگری شارستانی ئاگرەكەیان كۆنتڕۆڵكردووە.
كردنە ئامانجی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عیراق لەلایەن گرووپە چەكدارەكانەوە لە كاتێكدایە، بڕیارە ئەمڕۆ كۆبوونەوەكانی نێوان عیراق و ئەمریكا لە ژێرناونیشانی گفتوگۆی ستراتیژی بۆ تاوتوێكردن و ئەنجامدانی رێككەوتنی نوێ لە دۆسێی سیاسی، ئابوری، ئەمنی و كلتوورییەكانی نێوان هەردوولا دەستپێدەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە