کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەسەدە كۆتایی هاتنی قۆناغی یەكەمی ئۆپراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری راگەیاند

.

03:46 PM - 11/06/2020

هێزەكانی سوریای دیموكرات - هەسەدە كۆتاییهاتنی قۆناغی یەكەمی ئۆپراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر كە لە ناوچەیەكی فراوانی هەردوو پارێزگای دێرلزور و حەسەكە بەڕێوەدەچوو، راگەیاند لەو بارەیەوە لەیلا عەبدوڵا وتەبێژی ئەنجومەنی سەربازی دێرلزوری لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەشكرد: 4ی حوزەیران ئۆپراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ناوچەكانی دەوروبەری دێرلزور و حەسەكە دەستیپێكردووە و تێیدا 110 تیرۆریستی داعش دەستگیركراون و رووبەری 175 كیلۆمەتر چوارگۆشە و 150 گوند لە پاشماوەكانی داعش پاكراوەتەوە.
ئەوەشی خستۆتەڕوو: لە ئۆپراسیۆنەكەدا ژمارەیەكی زۆر لە چەكی جۆراوجۆر و ئەو ماددانەی تیرۆریستانی داعش لە تەقینەوەكاندا بەكاریانهێناون دەستیانبەسەرداگیراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە