کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

داوا دەكرێت پەیكەری سەربازە رەگەزپەرستەكان لەكۆنگرێسی ئەمریكا لاببرێت

.

12:15 PM - 11/06/2020

نانسی پیلوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا لەلێدوانێكدا سەبارەت بە بوونی پەیكەری ئەو 11 سەربازەی ئەمریكا لەباڵەخانەی كۆنگرێس كە بەشداریان لەجەنگی ناوخۆی ئەو وڵاتەدا كردووە رایگەیاند: ئەو پەیكەرانە بەشێك نین لەمێژووی ئەمریكا بەڵكو هێمایەكن بۆ سەركوتكردن، پێویستە لاببرێن.
پیلۆسی ئاماژەی بەوەشكرد: سەرباری بڕوای تەواوی بەپێویستی پاراستنی مێژووی ئەمریكا، بەڵام نابێت هیچ بوارێك بدرێت بۆ ڕێزدانان لەڕەگەزپەرستی و توندڕەوی سەرباز و پیاوانی كۆنفدراڵی كە بەشداریان لەسەركوتكردنی گەلی ئەمریكا كردووە.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا لەنوسراوێكدا كە بۆ لابردنی پەیكەری ئەو 11 سەربازە بەرزیكردۆتەوە باسی لەوەكردووە: سەرجەمیان لەساڵانی 1861 بۆ 1865 لەریزی سوپای كۆنفیدراڵی لە11 ویلایەتی باشور كە باوەڕیان بەسیستمی كۆیلایەتی هەبووە، بەرامبەر بەسوپای یەكگرتووی ئەمریكا لە20 ویلایەتی باكوور پێكهاتوون، دژی ئەو سیستمە بوون جەنگاون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە