کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یاریگای كامپ نو ئامادەكاری بۆ پێشوازی هاندەران دەكات

.

04:13 PM - 09/06/2020

لەلایەكی ترەوە یانەی بەرشەلۆنە ئامادەكاری دەكات بۆ كردنەوەی دەرگای یاریگای كامپ نو لەرۆژی 12ی ئەم مانگە  لەو كاتەی كە یاریگاكانی تۆپی پێ چۆڵیەكی زۆری پێوە دیارە بەهۆی بڵابونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و جێبەجێ كردنی رێكارەكانی تایبەت بەخۆپارێزی لەئیسپانیا هەوادارانی تۆپی پێ لەچاوەروانی دەستپێكردنەوەی ركابەریەكانی ئەم وەرزەی لالیگان كە یەكێكە لەخولە بەهێز و گەورەكانی ئەوروپا  وا چاوەروان دەكرێت رۆژی 12ی ئەم مانگە كەمێك لەژیان بگەرێتەوە بۆ سنورەكانی یاریگای كامپ نو بەجۆرێك یانەی بەرشەلۆنی پێشەنگی ریزبەندی خولەكە پلان بۆ ئەوە دادەنێت دەرگای یاریگای كامپ نو بكاتەوە لەچوارچێوەی سوككردنی رێكارەكان كە لەلایەن حكومەتی ئەو وڵاتە بریاری لەسەر دراوە و یانەكانیش جێبەجێی دەكەن لەچوارچێوەی پرۆتۆكۆڵی تایبەت بەخۆپارێزی لەڤایرۆسی كۆرۆنا  لەو پێناوەشدا یانە كەتەلۆنیەكە بەنیازە لەو رۆژەدا دەرگای مۆزەخانەی یاریگای كامپ نو سەرلەنوێ بەروی سەردانیكەرانیدا بكاتەوە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا رێگە دان بەچونە ژورەوەی هەواران و سەردانیكەران بۆ مۆزەخانەكە سنوردار دەبێت لەپێناو خۆپاراستن لەڤایرۆسی كۆرۆنا و دەبێت ئەوانمەی سەردانی مۆزەخانە دەكەن سەرجەم رێكارەكان جێبەجێ بكەن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە