کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رابیتەی لالیگا بەنیازە دەنگی هاندەران تێكەڵ بەیاریەكان بكات

.

04:11 PM - 09/06/2020

خافییر تیباس سەرۆكی رابیتەی لالیگای ئیسپانی ئاشكرای كرد بەردەوامن لەئامادەكاریەكان پێش دەستپێكردنەوەی یاریەكانی لالیگا لەرۆژی 5 شەممەی داهاتوو  لەو پێناوەشدا سەرۆكی لالیگا ئاماژەی بەلایەنێكی تەكنیكی دا لەپێناو قەرەبوكردنەوەی ئامادەنەبوونی هاندەران لەناو یاریگادا لەكاتی بەرێوە چوونی یاریەكان  تیباس لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی وتی: كۆمپانیای ئی ئای سپۆرت و كۆمپانیەكی تری نەرویجی برەویان بەخزمەتگوزاریەكی تەكنیكی داوە بۆ رەخساندنی كەشێكی زیندوو بۆ كاتی پەخش كردنی یاریەكان لەرێگەی تەلەفزیۆنەوە ئەویش دانانی دەنگی هاندەرانە لەرێگەی ئەو خزمەتەوە تا بتوانن لەرێگەیەوە چێژێكی زیاتر بەیاریەكان ببەخشن لەكاتی بەرێوە چوونی  جێی بلاسە رابیتەی خولی ئەڵمانی هەمان سیستمی بەكارهێنا لەپێناو دروستكردنی كاریگەریەك لەلای هاندەران لەگەڵ یاریەكان ئەویش دانانی دەنگی هوتافی هاندەرانە بەناوی یانەكان و كاردانەوەیانە لەكاتی هەر روداوێكی دیار لەیاریەكان بەنمونەی تۆمار كردنی گۆڵ  یاریەكانی لالیگای ئیسپانی وابریارە رۆژی پێنج شەممەی داهاتوو بەیاری دێربی ئەندەلوس لەنێوان سیڤیلیە و ریاڵ بیتیس دەستپێبكاتەوە كە بەهۆی بڵابونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەمانگی 3ی رابردوەوە وەستاوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە