کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رێژەی بێكاری لە ئەمریكا بۆ 13.3% دابەزی

.

04:16 PM - 06/06/2020

وەزارەتی كاری ئەمریكا لە راپۆرتی مانگانەیدا ئاشكرایكرد: لەمانگی ئایاردا رێژەی بێكاری بەشێوەیەكی پێشبینی نەكراو بۆ لەسەدا 13 پۆینت 3 دابەزیووە‌و بێكاربوونی كرێكارانیش سنووردار بووە، بەجۆرێك لەماوەی ئەو مانگەدا 2 ملیۆن‌و 509 هەزار هەلی كار لە ئەمریكا ڕەخسێندراوە، ئەمەش دوای ئەوە دێت كە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا‌و ڕاگرتنی چالاكییە ئابوورییەكانەوە، زیاتر لە 40 ملیۆن كەس كارەكانیان لەدەستدا‌و رێژەی بێكاریش لە سەدا 3 پۆینت 5وە بۆ لەسەدا 17 پۆینت 7 بەرزبوەوە.
سەرۆكی ئەمریكاش دەڵێت، لەكاتێكدا پێشبینی دەكرا 9 ملیۆن كەس كارەكانیان لەدەست بدەن، بەڵام 2 ملیۆن‌و 500 هەزار هەلی كار ڕەخسێنراوە، ئەمەش ڕووداوێكی گەورەیە‌و ئەنجامی ئەو كارانەیە كە لەماوەی 3 ساڵ‌و نیوی رابردوودا كردومانە. هەروەك تەئكیدی كردەوە، كە ئەمریكا دەبێتەوە بە گەورەترین هێزی ئابووری لە جیهاندا.

ufoVx_QfZIc

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە