کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

میسی دەتوانێت بەشێوەیەكی سەربەست بەرشەلۆنە جێبهێڵێت

.

12:15 PM - 05/06/2020

چارەنووسی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە نادیارەو لەرۆژی یەكی ئەم مانگەوە برگەیەكی بۆندەكەی رێگەی رۆیشتن و پەیوەندیكردنی بەهەر یانەیەكەوە پێدەدات بەشێوەی سەربەست، میسی لەساڵی 2005ەوە لەریزی تیپی یەكەمی بەرشەلۆنە یاری دەكات و لەو ماوەیە جگە لەبەدەستهێنانی زیاتر لە 25 نازناوی خول و پاڵەوانێتییەكان لەسەر ئاستی ئیسپانیاو ئەوروپاو جیهان و دەیان ریكۆردو شەش خەڵاتی تۆپی زێڕی باشترین یاریزانی جیهان، لە 718 یاریی ئەو یانەیە بەشدار بووەو توانیویەتی 627 گۆڵیش لەو ژمارە یارییە تۆماربكات، برگەیەكی بۆندی میسی لەگەڵ بەرشەلۆنە رێگەی پێدەدات لەرۆژی 1ی ئەم مانگەوە تا رۆژی 10ی مانگ بەشێوەیەكی سەربەست روو لەهەر یانەیەك بكات كە مەبەستیەتی، ئەمەش لەكاتێكدایە یاریزانانی ناوبراو لەرۆژانی رابردوو ئاشكرایكردووە لەریزی یانەی بەرشەلۆنە ئاسودەیە، بەڵام تائێستا گفتوگۆی نوێكردنەوەی بۆندەكەی لەگەڵ بەرپرسانی یانەكە كۆتایی نەهاتووەو بریارە لەهەفتەی داهاتو بەرەسمی بۆندەكەی نوێ بكاتەوە، كە ئێستا یانەی وەك ئامادەكاری بۆ دەستپێكردنەوەی خولی یانەكانی ئیسپانیا مەشق و راهێنانی دەستپێكردووەتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە