کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رێكخەرانی ئۆلۆمپیادی تۆكیۆ بیر لە كەمكردنەوەی ژمارەی یارییەكان دەكەنەوە

.

12:13 PM - 05/06/2020

یۆریكۆ كۆیكی حاكمی شاری تۆكیۆی ژاپۆنی  ئاشكرایكرد : رێكخەرانی ئۆلۆمپیادی تۆكیۆ بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی ئۆلۆمپی و پارائۆلۆمپی جیهان  پلانی ئەوەیان داناوە ژمارەی یارییەكان كەمبكەنەوە   كە بڕیارە یارییەكانی ئۆلۆمپیاد  لە هاوینی ساڵی 2021بەرێوەبچێت   بەڵام حاكمی شاری تۆكیۆ هیچ ووردكارییەكی سەبارەت بە ئەو یاریانە و چۆنیەتی كەمكردنەوەی ژمارەی یارییەكان روون نەكردەوە و ئاشكرایكرد  گفتوگۆكان لەوباریەوە دەستی پێكردووە   پێشتریش سیكۆ هاشیمۆ تۆی وەزیری وەرزشی ژاپۆن رایگەیاند : رێكخەرانی ئۆلۆمپیادی تۆكیۆ بە نیازن ئەو بڕە پارەیەی بۆ بەرێوبردنی یارییەكان تەرخانیان كردووە كەمبكەنەوە وزیادەرۆیی لە خەرجكردنی نەكەن   ئەمەش بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دووچاری ووڵاتانی جیهانی كردووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە