.
09:46 PM - 04/06/2020
لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئایینی بڵاویدەكاتەوە هەر نوێژخوێنێك دەبێت بە بەرماڵ و ماسك و دەستكێشەوە بچێتە مزگەوت، هەركەسێكیش بەهۆی مەترسیی كۆرۆناوە نەچێتە مزگەوت بۆ نوێژكردن گوناهبار نابێت.
شێخ نیاز راغب نەقشبەندی سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان رایگەیاند: نوێژخوێنان دەبێت لەكاتی چونە مزگەوت پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەكان بن ، ئەگەر وانەبێت، ڕەنگە مزگەوتەكان ببنە شوێنی بڵاوبونەوەی نەخۆشی و ئەزێتدانی موسڵمانان ئەوكاتیش دەبێتە هۆی تانە و تەشەر.
ووتی: داوا لەهەموو موسڵمانان دەكەن ئەو پابەندییە وەك خۆی جێبەجێ بكەن، چونكە ئەگەر یەك حاڵەتی كۆرۆنا لەمزگەوت بڵاوبێتەوە، دەبێتە هۆی فیتنەی دین و داخرانی دەرگای مزگەوتەكان، بۆیە هەركەسێك ببێتە هۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە مزگەوتەكان، گوناهبارە و بەتاوان بۆی دەنوسرێت.
y6ukBYS_Y0w
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە