کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی پەروەردە: قەربووی خوێندكاران دەكەینەوە

.

12:50 PM - 03/06/2020

وەزارەتی پەروەردەی‌ هەرێمی‌ كوردستان بڕیاری‌دا كە بۆ پاراستنی خوێندن و قەرەبووكردنەوەی‌ خوێندكاران لەدەستپێكی ساڵی خوێندنی قەرەبوی خوێندكاران بكرێتەوە.
لە راگەیەندراوێكدا كە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم بڵاویكردۆتەوە سەبارەت قەرەبووكردنەوەی خوێندنی ساڵی 2019 - 2020 ئاماژەی بەوەكردووە: بەمەبەستی‌ پاراستنی‌ كوالیتی‌ خوێندن و فێربوونی‌ خوێندكاران لە پرۆسەی‌ خوێندنی‌ 2019-2020 و چۆنێتی‌ قەرەبووكردنەوەی‌ خوێندكاران بۆ ئەو بابەتانەی‌ كە بەهۆی‌ سیاسەتی‌ خۆپارێزی‌ لە ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا لەناوەندەكانی‌ خوێندن نەتوانراوە سوودیان لێوەربگیرێت، وەزارەتی پەروەردەی‌ هەرێمی‌ كوردستان فەرمانی‌ وەزاری‌ ژمارە 72ی‌ دەركرد.
بەپێی فەرمانەكە ئەنجومەنی‌ وەزارەتی‌ پەروەردە بڕیاری‌ داوە كە لە دەستپێكی‌ ساڵی‌ نوێی‌ خوێندنی‌ 2020-2021 قەرەبووی‌ خوێندكارانی (بنەڕەتی‌، ئامادەیی و پەیمانگەكان) بكرێتەوە.
ئاماژەشی‌ بەوەداوە كە بۆ ئەم مەبەستە بەڕێوەبەرایەتی گشتی‌ پەروەردەی‌ پارێزگاكان و ئیدارەكان رادەسپێردرێت بە سودوەرگرتن لە دید و پێشنیاری‌ سەرپەرشتیاران و مامۆستایان و پسپۆڕانی‌ پەروەردە پلان و میكانیزمی‌ گونجاو تا 2020/8/1 پێشكەش بكەن بە جۆرێك لەگەڵ‌ پلانی‌ خوێندنی‌ 2020-2021 گونجاو بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە