کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەیامی كۆسرەت ڕەسول لە (٤٥)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی-دا

.

05:17 PM - 31/05/2020

جەماوەری خۆڕاگرو خۆنەویستی یەكێتی
‎یٔەندام و لایەنگرانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان
‎خانەوادەو كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان
‎پێشمەرگە قارەمانەكان، تێكۆشەرە دێرینەكان
‎كەمیٔەندامانی سەنگەرو زیندانیانی سیاسی
‎گەنجان و لاوان، ژنان، خوێندكاران

‎لە چل و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتییەكەمان، یەكێتی نیشتمانی كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆمتان یٔاراستە دەكەم.
‎چل و پێنج ساڵ لەمەوبەر، لەوكاتەی كە بێ یٔومێدی باڵی بەسەر هەموو كوردستاندا كێشابووو ڕژێمی فاشیستی بەعس لەلووتكەی هێزی خۆیدا بوو، یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لەلایەن تێكۆشەرانی گەلەكەمان بە سەركردایەتی هەڤاڵ مام جەلال دامەزرێنراو تەنها لەدوای ساڵێك لە دامەزراندنی شۆڕشی نوێی گەلەكەمانی لە شاخە سەربەرزەكانی كوردستانەوە دەست پێكردو یٔومێدو هیوای گەڕاندەوە بۆ گەلەكەمان.
‎یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەساڵانی خەبات و قوربانیدانی خۆی سەدان پێشمەرگەو سەركردەی قارەمانی بەخشی بەنیشتمان و بەدروشمی كەم بژی و كەڵ بژی و لەپێناو كوردستانێكی یٔازاددا.

‎دۆست و لایەنگران و یٔەندامانی یەكێتی...
‎لە ماوەی (٤٥) ساڵی تەمەنی خۆیدا، یەكێتییەكەمان بە جۆرەها هەوراز و نشێودا تێپەڕیوە، نەیارانمان هەمیشە لە بۆسەدا بوونە بۆمان و هەوڵی شكاندن و لەناوبردنی حزبەكەمانیان داوە، كەچی هەموو جارێك بەپشتیوانی دڵسۆزان و بەیەكگرتووییمان شكستمان بە پیلانەكان هێناوەو بۆمان سەلماندوون یەكێتی هێزێكە لەبن نایە.

‎قۆناغی نەخۆشكەوتنی مام جەلال و كۆچی دوایی قۆناغێكی یەكجار سەخت و دژوار بوو بۆ هەموومان، یەكێتیی لەبەردەم یٔاڵنگاری یەكجار قوڕس و گەورەدا بوو، بەردەوام بووین و یەكێتیمان لە لەت بوون پاراست.

‎یٔەمڕۆش، لە ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتییەكەمان، بۆ یٔەمڕۆو داهاتوو بەڵێن دەدەم لەپێناو پاراستن و گەشەپێدانی یەكێتی بەهەمان ڕۆحیەتی ڕۆژانی سەختی خەبات پارێزەری یەكێتی و ڕێبازی پیرۆزی شەهیدان بین.

‎دووبارە ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لەهەموومان پیرۆزبێ و بەم بۆنە پیرۆزەشەوە سڵاو دەنێرین بۆگیانی پاكی شەهیدانمان و هەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە كەدرێژەپێدەری ڕێبازەكەیان دەبین و بەجێبەجێكردنی بەرنامەی یەكێتییەكەمان هەوڵ بۆ گەشەپێدان و باشتركردنی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیانمان بدەین.

‎بژی كورد، بژی كوردستان

‎كۆسرەت ڕەسول عەلی
‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە