کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ترەمپ كۆبوونەوەی لوتكەی جی 7 دوادەخات

.

11:56 AM - 31/05/2020

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ئەنجامدانی كۆبوونەوەی لوتكەی جی 7 لە وڵاتەكەی كە بڕیاربوو مانگی داهاتوو ئەنجامبدرێت هەتا وەرزی پایز دوادەخات ، سەرۆكی ئەمریكا ئەوەشی خستەڕوو پێكهاتنی گرووپی وڵاتانی كۆبوونەوەكە بەسەرچووە و رەنگدانەوەی تەواوی رووداوەكانی جیهان نییە هەر بۆیە دەیەوێت هەریەك لە وڵاتانی روسیا و ئوسترالیا و كۆریای باشوور و هیندستانیش بەشداری كۆبوونەوەی لوتكەكە بكەن، ئەو وتانەی ترەمپ لەكاتێكدایە ئەنگێلا مێركڵ راوێژكاری ئەڵمانیا رایگەیاند ئامادەی كۆبوونەوەكە نابێت هەتا ئاڕاستەی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا گۆڕانكاری بەسەردا نەیەت، كۆمەڵەی وڵاتانی جی حەوت پێكدێن لە هەریەك لە وڵاتانی ئەمریكا و كەنەدا و فەرەنسا و ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و ژاپۆن و بەریتانیا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە