کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خۆپیشاندانەكانی هونگ كۆنگ بەردەوامە و پۆلیسی چین 300 خۆپیشاندەری دەستگیركرد

.

05:53 PM - 27/05/2020

خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەكانی هۆنگ كۆنگ لەبارەی یاسا نوێیەكەی ئاسایشی نیشتمانی چین بەردەوامە پەیوەستە بەدیاریكردنی سنورێك بۆ پێگەی جیاوازی هۆنگ كۆنگ.
ئەوەشخراوەتەروو: بڕیارە سبەینێ لە پەرلەمانی چین دەنگ لەسەر یاساكە بدرێت و تێپەڕێندرێت.
ئاماژە بەوەكراوە: بەشێكی زۆری خۆپیشاندەران ئەو یاسایە بە سنورداركردنی ئازادیەكانیان ناودەبەن و داوای رەتكردنەوەی دەكەن.
هەروەك ئاماژە بەوەشكراوە: كە خۆپیشاندەران بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارە چوونەتە سەر شەقامەكان و بەهۆی ئاڵۆزییەكانەوە پۆلیس 300 كەسی دەستگیركردووە و بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران گازی فرمێسكڕێژ و بیبەری تون بەكاردەهێنێت و ژمارەیەكی زۆری خۆپیشاندەریش برینداربوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە