کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گەنجێك لە ئاوی گۆڵێ‌ دا خنكا

.

10:49 PM - 26/05/2020

ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێك بە ناوی (بەهنام عوسمان تۆفیق) كە تەمەنی 18 ساڵە و دانیشتووی گەڕەكی عەواڵی شاری سلێمانیە، لە گەڵ خێزانەكەیدا بە مەبەستی گەشتكردن روویان كردۆتە ناوچە گەشتیارییەكانی پێنجوێن، پاشان بۆ مەلەكردن چۆتە ناو ئاوی سەیرانگای گۆڵێ‌ و لە ئاوەكەدا خنكاوە،
لەو بارەیەوە لوقمان لەتیف _ لێپرسراوی راگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن بە گەلی كوردستانی راگەیاند: گەنجێكیان هێنایە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن، بەڵام كاتی گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدابوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە