کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوربانیانی كۆرۆنا لەرۆژێكدا لە بەرازیل زیاتربوو وەك لە ئەمریكا

.

06:49 PM - 26/05/2020

بۆ یەكەمجار رێژەی گیان لەدەستدانی رۆژانە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لەبەرازیل زیاتربوو لەئەمریكا، لەو بارەوە وەزارەتی تەندروستی بەرازیل بڵاویكردەوە: ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لەوڵاتەكەی زیاتر بووە لەژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە لە ئەمریكا لە24 سەعاتی رابردوودا.
بەپێی ئامارەكان بەرازیل لەیەك رۆژدا 807 حاڵەتی گیان لەدەستدانی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە تۆماركرد، لەكاتێكدا لەئەمریكا لەهەمان ماوەدا بەهۆی كۆرۆناوە 620 كەس بوونە قوربانی.
وڵاتی بەرازیل چۆتە پلەی دووەم لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێوەیەكی بەربڵاو و ژمارەی تووشبووانی ئەو ڤایرۆسە لەو وڵاتە 376 هەزار تووشبووی تێپەڕاندووە و زیاتر لە 23 هەزار كەسیش گیانیان لەدەستداوە و بوونەتە قوربانی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە