کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بانكی نێودەوڵەتی: كۆرۆنا ملیۆنەها كەس بەرەو هەژاری دەبات

.

06:33 PM - 26/05/2020

بانكی نێودەوڵەتی كە قەرز و مینحەی دارایی پێشكەشی هەژارترین وڵاتانی جیهان دەكات، ئەوەی خستەڕوو بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا 60 ملیۆن كەس بەرەو هەژاری لەجیهاندا دەبات.
بانكی نێودەوڵەتی پێشبینیكردووە: ئەمساڵ جیهان هەنگاوێكی مێژوویی پاشەكشە بكات بەرەو دواوە ئەوەی پەیوەندی بەنەبوونی یەكسانیەوە هەیە و پێدەچێت بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببێتە هۆی یەكەم زیادبوونی هەژاری لەجیهان لەساڵی 1998وە تائێستا.
دەیڤد مالباس سەرۆكی بانكی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەكرد: پێشبینیەكانی ئەم دواییە تێكچوون و لەپاشەكشەدان بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و وەستانی چالاكیە ئابوورییەكان كە بە هۆیەوە زۆرینەی ئەو پێشكەوتنانەی وەستاند كەلەبواری كەمكردنەوەی هەژاری بەدەست هاتبوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە