کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چەند گەرەكێكی خوورماتو كەرەنتینە دەكرێت

.

07:56 PM - 25/05/2020

بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە خورماتوو لایەنە پەیوەندیدارەكان چەند گەرەكێكیان لەو قەزایە كەرەنتینە كرد.
لەوبارەوە كامیل جەمیل بەرێوبەری تەندروستی خورماتوو رایگەیاند: شانەی قەیرانەكان لە پارێزگای سەڵاحەدین بڕیاریداوە قەزای خورماتوو كەرەنتین بكرێت، ئەمەش پاش ئەوەی حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنوری قەزاكە زیادی كردووە و مەترسییەكان لەوبارەیەوە ‌پەرەی سەندووە.
بەپێی بڕیارەكە، هەموو جۆرە هاتوچۆكردنێكی پیادە و ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیل لەناو قەزای خورماتوو قەدەغەیە و هەروەها رێگە بە كەس نادرێت بچێتە ناو قەزاكە..

HdwrOrnbHIQ

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە