کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا: 5 سەربازگە رادەستی هێزە عیراقییەكان كراونەتەوە

.

01:09 PM - 25/05/2020

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا: 5 سەربازگە رادەستی هێزە عیراقییەكان كراونەتەوە

پوڵ بكاسی پشكنەری گشتی لەوەزارەتی بەرگری ئەمریكا رایگەیاندوە: هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پێنج پێگەی سەربازی تەسلیمی هێزە عیراقیەكان كردۆتەوە.
رونیشكراوەتەوە:  گرنگترینیان فڕۆكەخانەیەكی سەربازی نزیك لەموسڵ و سەنتەرێكی ستراتیژی سەربازی لەنێوان سنوری عیراق – سوریا لەقائمە، ئەوە جگە لەوەی پێشتر سێ شوێنی تری تەسلیمی ئەو وڵاتە كردۆتەوە.
هەروەها  ئەو پشكنەرە لەوەزارەتی بەرگری ئەمریكا هۆشداری لەهەڵاتنی 10 هەزار زیندانی داعش دەدات لە زیندانەكانی  سوپای سوریای دیموكرات.
ئاماژەی بەوەشداوە: نزیكەی دوو هەزار چەكداری بیانی وهەشت هەزار چەكداری عیراقی و سوری لەزیندانەكانی هێزەكانی سوریایی دیموكراتدان.
پشكنەری گشتی  لەوەزارەتی بەرگری ئەمریكا ئەوەشی ئاشكراكردوە: نزیكەی 14 بۆ 18 هەزار چەكدار و لایەنگر و هاوسۆزی داعش لە جیهاندا هەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە