کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆكی ئەرجەنتین باس لەگەری دەستپێكردنەوەی تۆپی پێ دەكات

.

12:55 PM - 25/05/2020

 سەرۆكی ئەرجەنتین باس لەگەری دەستپێكردنەوەی تۆپی پێ دەكات
 ئەلبیرتۆ فیرناندیز سەرۆكی ئەرجەنتین دەڵێت: حكومەتەكەی تاوتوێی چۆنیەتی رێگەدان بەگەرانەوەی یاریەكانی تۆپی پێ دەكات لەوڵاتەكەی لەكاتێكی گونجاودا  ركابەریەكانی خولەكانی تۆپی پێ لەئەرجەنتین بەهۆی بڵابونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لەرۆژی 17ی مانگی 3ی رابردوو وەستاون .

 سەرۆكی ئەرجەنتین وتی: بۆ گەرانەوەی چالاكیەكان پەیوەندی بە پێدرۆ سانچێزی سەرۆك وەزیرانی ئیسپانیا دەكەم تا لەبارەی رێكارەكانی گەرانەوەی یاریەكان لەوڵاتەكەی پرسیاری لێ بكەم لەبەرئەوەی لێرەش هەمووان داوای دەستپێكردنەوەی خولی ئەرجەنتین دەكەن .

 ئاماژەی بەوەكرد: هەرچەندە ئیستا یاریەكان دەستیان پێ نەكردووە بەڵام بەشەر راهێنان ئەنجام دەدرێت و ئەوەش هەنگاوی یەكەمە بۆ رێگە دان بەیانەكانی ئێرە بۆ ئەنجامدانی ئەو كارە  و بۆ ئەوەش رێو شوێنی پێویست دەگرنە بەر تا بتوانن پارێزگاری لەسەلامەتی یاریزانان بكەن  جێی باسە وڵاتی ئەرجەنتین 11 هەزار و 353 تووش بووی بەڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كردووە و لەو ژمارەیە 445 كەس گیانیان لەدەستداوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە