کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق و سعودیە بەرهەمهێنانی نەوت كەمدەكەنەوە

.

10:57 AM - 24/05/2020


لەیەكەم وێستگەی سەردانەكەیدا عەلی عەلاوی وەزیری نوێی دارایی لەكابینەكەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی نوێ دوای ئەنجامدانی ژمارەیەك دیدار و كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی سعودیە، لەسەر كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت و پابەندبوونی بەرێكەوتنەكەی وڵاتانی ئۆپێك و روسیا وڵاتانی تری بەرهەم هێنی نەوت گەیشتنە رێكەوتن، هاوكات بەپێی زانیاری میدیاكانی سعودیە هەردوو وڵات لەسەر ئەنجامدانی چەند گرێبەستێكی بازرگانی گەیشتوونەتە ڕێكەوتن، گرنگترینیشان هێنانی ژمارەیەك كۆمپانیای سعودی دەبێت بۆ كاركردن لەچەند كێڵگەیەكی گاز لەسنوری پارێزگای ئەنبار و پێدانی وزەی كارەبا لەلایەن ئەو وڵاتەوە بەعیراق.
هاوكات لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی شەرقلئەوسەت وەزیری دارایی عیراق ڕایگەیاند: دابەزینی نرخی نەوت ئابوری وڵاتی دووچاری قەیران كردوەتەوە، داوایكرد سعودیە و كوەیت بۆ چارەسەری گرفتەكان كارەبا بەعیراق بدەن، هاوكات وەزیری دارایی عیراق بانگهێشتی كۆمپانیا سعودیەكانی كرد بۆ كاری وەبەرهێنانی ڕوو لەعیراق بكەن. ئاشكراشیكرد: بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ڕیاز ژمارەیەك دیداری ئەنجامداوە و گەیشتوونەتە ڕێكەوتن و لێكتێگەیشتنی زۆر باش لەنێوانیاندا هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە