کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

توركیا 10 ملیار دۆلار لە قەتەر وەردەگرێت

.

04:54 PM - 23/05/2020

بەپێی ئەو داتاو زانیاریانەبێت كە بانكی ناوەندی توركیا بڵاویكردونەتەوە  بانكەكەیان لە چوارچێوەی رێككەوتنێكی دراوی هاوبەشدا توانیویەتی بڕی 10 ملیار دۆلار لە قەتەر وەربگرێت.
بەپێی زانیاریەكانی بانكەكە رێككەوتنەكەیان بە جۆرێكە كە هەریەكەیان دەتوانێت بڕی (5 بۆ 15) ملیار دۆلار لە یەكتر وەربگرن و ئەو بڕە پارەیەشی توركیا لە قەتەری وەرگرتووە پاڵپشتی لێ دەكات بۆ ئەوەی بتوانێن لە بەهێزكردنی قەبارەی یەدەگی دارایی وڵاتەكەی و پاڵپشتیكردنی بەهای لیرەدا بەكاری بهێنێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە: كە رێككەوتنەكە نوێ نیەو بۆ ساڵی 2018 دەگەرێتەوە و ئامانج لێی ئەنجامدانی ئاسانكاری بازرگانی و دابینكردنی سەقامگیری دارایی نێوان هەردوو وڵاتە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە