کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نرخی نەوت لەبازارەكانی جیهان بەرزبونەوەی تۆماركرد

.

06:29 PM - 21/05/2020

بەهۆكاری دابەزینی ئاستی نەوتی عەمباركراوی ئەمریكاو زیادبونەوەی قەبارەی خواستەكان ئەمرۆ جارێكی تر نرخی نەوت لەبازارەكانی جیهان دەستی بە بەرزبونەوە كردو نرخەكەی بۆ یەك بەرمیل گەیشتە نزیكەی 37 دۆلار.
لەو چوارچێوەیەشدا نرخی بەرمیلێك نرخی نەوتی برێنت بەرێژەی سەدا 2پۆینت 13 بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی و بە زیادبونی  74 سەنت گەیشتە 36 دۆلارو 51 سەنت ئەمە لە كاتێكدا نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی سوكی ئەمریكا بەرێژەی سەدا 1 پۆینت 19 بەرزبونەوەی تۆماركردو بە زیادبونی 64 سەنت بە 34 دۆلارو 13 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
بەرزبونەوەی نرخی نەوتیش پاش ئەوەدێت  كەبەپێی نوێترین داتای فەرمانگەی زانیاریەكانی ووزەی ئەمریكا بۆ دووەم هەفتەی دوای یەك بڕی نەوتی عەمباركراوی ئەمریكا بەبڕی 5 ملیۆن بەرمیل كەمیكردووەو لەگەڵیشدا زیادبوونەوەی خواستەكانی سەر ئەو بەرهەمە بەهۆی هەڵگرتنی رێژەییانەی كۆتوبەندەكانی قەدەغەی هاتووچۆوە زیادیكردۆتەوە.
هاوكات لە ووتەیەكیدا محەمەد باركیندۆ ئەمینداری گشتی رێكخراوی ئۆپیك رایگەیاند: كە پێشبینیەكانیان بۆ بەرزبونەوەی نرخی نەوت لەنیوەی دووەمی ئەمساڵدا زیاتر گەشەبینانەترەو بەهۆی گەشەكردنەوەی دووبارەی ئابوریەوە قەبارەی خواستەكانی سەر نەوت روو لەزیادبون دەكەنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە