کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كەشناسی راگەیەندراوێكی دەربارەی بوومەلەرزەكانی چەمچەماڵ بڵاوكردەوە

.

02:48 PM - 09/04/2020

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە ، بەیانی ئەمڕۆ ، 3 بوومەلەرزە لە قەزای چەمچەماڵ روویاندا و ئەوەشی خستووەتەڕوو، بوومەلەرزەكان لە سەعاتەكانی هەشت و 36 دەقیقە و 9 و 11 دەقیقە و 9 و 26 دەقیقە-ی بەیانی ئەمڕۆ بە گوڕی 3.7 و 3.1 و 3 پلە بە پێوەری رێختەر روویانداوە.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان باسی لەوەشكردووە، بوومەلەرزەكان جگە لە قەزای چەمچەماڵ، لە ناحیەی قەرەهەنجیریش هەستیپێكراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە