کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رێكخراوی ڕێباز فاوندەیشن كۆمەك دەگەیەنێتە 1000 خێزانی سنووری سۆران

.

10:53 PM - 29/03/2020



لە درێژەی كارە مرۆیی و خێرخوازییەكانی خۆیدا رێكخراوی ڕێباز فاوندەیشن كۆمەك و هاوكاری بە سەر هەزار خێزانی سنووری مەڵبەندی شەشی سۆرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا دابەشكرد.
لەو بارەیەوە زبێر عوسمان ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی سۆرانی ی.ن.ك سوپاسی هەڵوێستە بەردەوامەكانی دەرباز كۆسرەت رەسوڵی كرد لە بەرامبەر گەیاندنی كۆمەك و هاوكارییەكانی بە وارسی شەهیدان و هاوڵاتیانی هەژارو كەمدەرامەتی سنوورەكە . هاوكات راشیگەیاند هەریەك لە بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكانی یەكێتیی تەواوی لێپرسراوانی ئۆرگانەكان و ئەندامانی یەكێتیی راسپاردووە بە خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بە تایبەت لەو بارودۆخە  ناسەقامگیرییەی، كە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا هاتوەتە ئاراوە.

s9G__tRTRnk

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە