کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یوڤی گرنگی بەمارسیلۆ دەدات

.

02:31 PM - 28/03/2020


سەرچاوەكانی هەواڵی ئەوروپا ئاشكریانكردووە یانەی یۆڤانتۆس گرنگییەكی زۆر بە گواستنەوەی مارسیلۆی بەرگریكاری یانەی ریاڵ مەدرید و هەڵبژاردەی بەرازیل دەدات  بەر لەمیركاتۆی هاوینە و سەرەرای ئەوەی سەرجەم خولە ناوخۆیەكانی وڵاتانی ئەوروپا راگیراون  بەڵام هەوڵی یانەكان بۆ بەهێزكردنی پێكهاتەكانیان درێژەی هەیە.

  لەمبارەیەوە یانەی یۆڤانتۆسی پاڵەوانی هەشت وەرزی رابردوو ی خولی یانەكانی ئیتاڵیا  هەوڵەكانی دەستپێكردووە تا ریاڵ مەدرید رازی بكات لەمیركاتۆی هاوینە دەستبەرداری مارسیلۆ ببێت  ئەمەش لەكاتێكدایە زێدانی راهێنەر بەشێوەیەكی بەردەوام و وەك یاریزانی سەرەكی پشت بەو یاریزانە نابەستێت و زیاتر گرنگی بە مێندی دەدات هەروەها یاریزانی ناوبراویش دەیەوێت ریزی ئەو یانەیە بەجێبهێڵت و روو لەیانەیەك بكات وەك یاریزانی سەرەكی بەشداری پێ بكات  بەتایبەت یانەی یۆڤانتۆس ئەمەش بەهۆی بوونی كریستیانۆ رۆناڵدۆ هەرچەندە مارسیلۆ دوو وەرزی ماوە بۆندەكەی كۆتایی بێت لەگەڵ ریاڵ مەدرید  كە 2007ەوە لەریزی ئەو یانەیە و تائێستاش لە 505 یاریدا بەشدار بووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە