کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە چین دابەزینی گەورەی تۆماركرد

.

11:04 - 22/02/2020

حكومەتی چین ڕایانگەیاند ڕۆژی هەینی كەمترین ژمارەی تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنایان تۆمار كردووە بە شێوەیەك 397 حاڵەتی تووشبونیان لەو ڕۆژەدا تۆماركردووە لەكاتێكدا ڕۆژی پێشتر889 حاڵەت تۆماركراوە.بەڵام ژمارەی تووشبوانی ئەو ڤایرۆسە لە وڵاتانی تری وەك كۆریای باشوورو ئێران و ئیتاڵیا و لوبنان زیادیان كردووە.
لای خۆشییەوە حكومەتی كۆریای باشوور ڕایانگەیاند ڕۆژی شەممە ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە وڵاتەكەیاندا بۆ 433 حاڵەت بەرزبۆتەوەو گومان دەكرێت دوای دەركەوتنی نیشانەكانی ئەنفلۆنزا لە هەزار كەسی تردا ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا بەرزتر ببێتەوە.
 بە پێی ئاژانسی ڕۆیتەرز ڤایرۆسی كۆرۆنا لەنزیكەی 26 دەوڵەت و ناوچە لەدەرەوەی چین بڵاوبۆتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat: 12728 27500 V

Hotbird: 112962 27500 H

سەرەوە