کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زیاتر لەسەد مووشەك ئاراستەی هێزەكانی ئەمریكا كراون

.

09:03 PM - 26/01/2020



ئاژانسی هەواڵی بی بی سی لەراپۆرتێكدا بەناونیشانی ئایندەی هێزەكانی ئەمریكا لەعیراق لەدوای كوژرانی قاسم سولەیمانی بڵاوكردەوەو دەڵێت: لەچوار مانگی رابردوودا 109 مووشەك ئاراستەی بنكە هێزەكانی ئەمریكا لەعیراق كراوە.
لەراپۆرتەكەدا ئاماژە بەوەكراوە لەمانگی تشرینی رابردووەوە ژمارەی ئەو مووشەكانەی ئەو شوێنانەی كردۆتە ئامانج كە هێزەكانی ئەمریكای لێیە لەعیراق گەیشتۆتە 109 مووشەك.
لەراپۆرتەكەدا ئەوە خراوەتەڕوو ئەو هێرشانە بۆتە هۆی گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنی لەسەرجەم بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لەعیراق و هەموو جۆرە چالاكیەك لەدەرەوەی بنكەكان قەدەغەكراوە و هەموو كەسێك كەلەدەرەوە بێت دەبێت كەلوپەلی خۆپاراستن لەبەربكات لەساتی ئاوابوونی خۆرەوە تا بەرەبەیان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە