کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

روسیا نیگەرانە لە رێككەوتنی ئەمریكا و چین

.

07:14 PM - 24/01/2020

ماكسیم ئۆریشكین یاریدەدەری ڤلادیمیر پۆتین سەرۆكی روسیا لەلێدوانێكدا بۆ ئاژانسی روسیا تودەی تیشكی خستەسەر رێككەوتنە بازرگانییەكەی نێوان ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و چین و رایگەیاند ئەو رێككەوتنە بۆتە مایەی نیگەرانی مۆسكۆ ، تەئكیدیشیكردەوە ئەو رێككەوتنە لەسەر بنەمای بەرژەوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی ئەمریكا و چین ئەنجامدراوە و تێیدا بنەماكانی بازاڕی جیهانی پشتگوێخراوە ، لەو چوارچێوەیەشدا یاریدەدەرەكەی پۆتین رایگەیاند ئەو رێككەوتنە بازرگانییە لەدوو ساڵی داهاتوودا كێشە و گرفتی زۆر گەورە بۆ بازارە جیهانییەكان دروست دەكات ، هەر بۆیە روسیا هۆشداری داوەتە پەكین و واشنتۆن و داوای لێكردوون بە رێككەوتنەكەی نێواندا بچنەوە بەجۆرێك كە بەرژەوەندییە بازرگانییەكانی وڵاتانی تر نەخاتە مەترسییەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە