کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پلەكانی گەرما لە سلێمانی و دهۆك بۆ پلەی سفر نزمدەبێتەوە

.

01:15 PM - 24/01/2020

 بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوا و پلەكانی گەرمی ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و رایگەیاندووە ئەمرۆ ئاسمانی هەرێم هەور و باراناوی دەبێت و لەزۆبەی ناوچە شاخاوییەكان و نزیك شارەكان بەفر دەبارێت، ئەوەش خراوەتەڕوو پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان لە نێوان 8 پلە بۆ سفر پلەی سیلیزی دەبێت ، سەبارەت بە كەشوهەوای سبەینێ بەپێی پێشبینی ئاژانسە جیهانییەكان پلەكانی گەرما دابەزینی بەرچاو بەخۆوە دەبینین بەشێوەیەك پێشبینی دەكرێت لە شاری هەولێر نزمترین پلەی گەرمی سالب یەك بێت و بەرزترینیش 12 پلە بێت و ئاسمانیش هەتاو بێت ، لەشاری سلێمانیش نزمترین پلەی گەرما سالب 3 بێت و بەرزترین پلەش 8 پلە بێت و ئاسمانیش هەورو هەتاو بێت ، هەر بە پێی پێشبینییەكان پلەكانی گەرما لە شاری دهۆك نزمترین سالب 4 و بەرزترینیشی 6 پلە دەبێـت و ئاسمانیش هەتاو دەبێت ، هەروەها لە شاری كەركوك نزمترین پلە سالب 1 و بەرزترین پلەش 13 پلەی سیلیزی  دەبێت و ئاسمانیش هەتاو دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە