کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەرمی قوربانیانی فرۆكەكە گەرانێرایەوە بۆ ئۆكرانیا

.

01:38 PM - 19/01/2020

تەرمی 11 ئۆكرانی كە لە كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكەی ئەو وڵاتەدا لە ئێران بوونە قوربانی لە رێوڕەسمێكدا گەڕێندرانەوە شاری كیڤی پایتەختی ئۆكرانیا، لە رێوڕەسمەكەدا كە لە فڕۆكەخانەی بۆریسپیل بەڕێوەچوو هەریەك لە ڤۆلۆدمیر زیلینسكی سەرۆكی ئەو وڵاتە و ئۆلكسی هۆنچاروك سەرۆك وەزیرانی ئۆكرانیا ئامادەبوون و پێشوازی لە تەرمی قوربانیان كرا.
رۆژی 8ی كانوونی دووەم فڕۆكەیەكی ئۆكرانی لە نزیك تاران خرایەخوارەوە و لێپرسراوانی ئێران ئاماژە بەوە دەكەن بە هەڵە خراوەتە خوارەوە و بەو هۆیەوە سەرجەم سەرنشینەكان و ستافی فڕۆكەكە كە ژمارەیان 176 كەس بوو گیانیان لەدەستدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە