کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەرلەمانتارێك ناردنی یاسای بودجە بۆ پەڕلەمان بە نادەستوری دادەنێتت

.

01:20 PM - 19/01/2020

حسێن عەقابی ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر دەسەڵاتدان بە حكومەتی كاربەڕێكەر بۆ رەوانەكردنی یاسای بودجە بۆ پەرلەمان هاتە دەنگ و رایگەیاند پەڕلەمان دەنگی نەداوە بە پێدانی دەسەڵات بە حكومەتە كاربەڕێكەرەكەی عادل عەبدولمەهدی تا یاسای بودجەی ساڵی 2020 رەوانەی پەرلەمان بكات و ئاماژەی بەوەش كرد ئەو كارە پێچەوانەی دەستوور و پێشێلكردنی بڕگەكانیەتی.
راشیگەیاند دەستووری عێراق ئەرك و دەسەڵاتەكانی حكومەتی كار بەڕێكەری دیاری كردووە و ناكرێت دەسەڵاتی بەدەر لە توانا و دەسەڵاتەكانی خۆی پێ بدرێت تەنها لە چەند حاڵەتێكی پێویستدا نەبێت وەك ئەوەی لە پرسی كردنە دەرەوەی هێزە بیانیەكان لەعێراقدا كرا.
دوێنێش موسەنا سامەڕایی جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی پەڕلەمان لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوە كردبوو كە حكومەتی كار بەڕێكەر دەتوانێت یاسای بودجەی ساڵی 2020 رەوانەی پەڕلەمان بكات و داواشی كردبوو هێزە سیاسیەكان یاسای بودجە نەكەنە كارتێكی فشاری سیاسی و بەزوترین كات یاساكە ڕەوانەی پەڕلەمان بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە