کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مسماری: توركیا لە سوریاوە تیرۆریستی هێناوە بۆ لیبیا

.

11:06 AM - 19/01/2020

 سەرەڕای نیگەرانییە ناوخۆی و دەرەكییەكان ، توركیا بەردەوامە لەناردنی هێز بۆ لیبیا ، وتەبێژی هێزەكانی موشیر خەلیفە حەفتەریش دەڵێت ئەو چەكدارانەی توركیا رەوانەی لیبیای كردوون و تیرۆریستن و لەسوریاوە رەوانەكراون ,  ئەحمەد مسماری وتەبێژی سوپای لیبیا  كە موشیر خەلیفە حەفتەر فەرماندەی دەكات رایگەیاند توركیا هێزی بەئاڕاستەی بەندەری میسراتە جوڵەی پێكردووە كە سەرجەمیان تیرۆریستن و لە  سوریاوە هێنراون و فەرماندەكانیشیان توركن ، راشیگەیاند لەدژی ئەو لەشكركێشییەی توركیا بڕیارمانداوە بەندەر و كێڵگە نەوتییەكان دابخات وەك بڕیارێك بۆ رێگرتن لە بە تاڵانبردنی سامانی لیبیا ، وتەبێژی سوپای لیبیا ئاماژەی بەوەشكردووە بڕیاری داخستنی بەندەر و كیڵگە نەوتییەكان لەلایەن خەڵكی ناوچەكانەوە دراوە و چارەنوسسازە ، تەئكیدیشیكردەوە كە ئەوان وەك هێزی سوپای لیبیا پاڵپشت و پشتیوانیان دەبن ، سەبارەت بە هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ لە لیبیا ئەحمەد مسماری رایگەیاند ئەوان پابەند دەبن بە ئاگربەستەوە، بەڵام لایەنی بەرامبەر چەندینجار ئاگربەستەكەی پێشێلكردووە وەك ئاماژەیەك بۆ هێزەكانی سەر بە حكومەتی ویفاقی لیبیا كە توركیا لایەنگری دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە