کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمڕۆ هەفتەی هەژدەیەمی بۆندس لیگا درێژەی دەبێت

.

01:02 PM - 18/01/2020

 ئەمڕۆ یارییەكانی هەفتەی هەژدەیەمی خولی یانەكانی ئەڵمانیا درێژەی دەبێت، لەیەكێك لە یارییەكانی ئەمڕۆ، یانەی بوروسیا دۆرتمۆند كەبە كۆكردنەوەی 30خاڵ پلەی چوارەمی ریزبەندی گرتووە، لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی ئۆگسبۆرگ.
بۆ ئەم یارییەش لوسیان فاڤری راهێنەری دۆرتمۆند بڕیاریداوە جیوڤانی رینای تەمەن 17ساڵ و بەهرەمەند بۆ ریزی یەكەمی یانەكە سەربخات و هەلی بەشداریكردنی بۆ یەكەم جار پێبدات.
رۆژی یەك شەممەش  لە سەعات 5 و30 دەقیقە بەكاتی هەرێمی كوردستان یانەی بایرن میونشن لە ئەركێكی تارادەیەك قورسدا دەبێتە میوانی یانەی هێرتابەرلین، پێش دەسپێكی ئەم یارییە هانز فلیكی راهێنەری یان بڤارییەكە هەواڵێكی خۆشی دایە هاندەرانی یانەكەی و بەشداریكردنی هەر یەك لە رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی و سێرجی گنابری یەكلاییكردەوە و لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد: كە هیواخوازن نیوەی دووەمی بۆندس لیگا بەشێوەیەكی زۆر جیاواز دەستپێبكەن و ستایشی ئاستی یانەی هێرتابەرلینی كرد.
سەبارەت بە بارودۆخی لۆكاس هیرناناندێز، فلیك ووتی: ئەو بەرگریكارە فەرەنسیییە زۆر نزیكبۆتەوە لە گەڕانەوە بۆ یاریكردن، ووتیشی: لە ئێستادا راهێنان لەسەر چیمەن دەكات و هەفتەی داهاتووش ناوی لە لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكان دەبێت، بەڵام  لەبەشداریكردنی لە یارییەكان خێرا ناكەین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە