کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەرمی پێشمەرگەكەی یەكێتی لە زێدی خۆی بەخاك سپێردرا

.

02:45 PM - 17/01/2020



بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و ئەندامانی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان و خانەوادە و كەسوكار و هاورێیانی .
 تەرمی مەجید ئیبراهیم هەرووتی پێشمەرگەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە رۆژی 16ی ئەم مانگە لە ناو زیندانی ئاسایش لە شاری هەولێر گیانی لەدەستدا لە زێدی خۆی بەخاك سپێدرا.

لەلایەن خۆشیەوە حاجی مەسیفی ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی ی.ن.ك لەكاتی بەخاكسپاردنی تەرمی مەجید ئیبراهیم هەرووتی لە لێدوانێكدا راگەیاند، پێویستە سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆكایەتی حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان لەسەر رووداوی گیانلەدەستدانی ئەو پێشمەرگەیە لێكۆلینەوە بكەن و راستییەكان بۆ رای گشتی ئاشكرا بكرێت.

ECC1Uhj8T08

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە