کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هایكۆ ماس: چارەنووسی سیاسەتی وزە لە ئەوروپا، برۆكسل دیاری دەكات نەك واشنتۆن

.

07:21 PM - 12/12/2019

هایكۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بەیاننامەیەكی لەسەر پرسی سەپاندنی سزای ئەمریكا دژی پرۆژەی هێڵی گازی سروشتی باكوور 2 لە ئەوروپا بڵاوكردەوە و تێیدا دەڵێت: سیاسەتی وزەی ئەوروپا لەلایەن وڵاتانی ئەوروپاوە دیاریدەكرێت نەك ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا , هایكۆ ماس ئاماژەی بەوەشداوە بەرلین هەموو هێرشێكی دەرەكی و سزایەك لە دەرەوەی سنووری ئەوروپا رەتدەكاتەوە .
ئەو هەڵوێستەی بەرلین دوای ئەو دێت كە جیم ریچ سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا رایگەیاندبوو كۆنگرێسی ئەمریكا لە رێی یاسای بەرگری نیشتمانی ساڵی 2020 دەیەوێت جێبەجێكردنی پرۆژەی راكێشانی هێڵی گازی سروشتی باكوور 2 لە ئەوروپا بوەستێنێت, كە لە رێی ئەو پرۆژەیەوە گازی سروشتی روسیا دەگەیەندرێتە ئەوروپا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە