کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

داوا دەكرێت لە بیابانەكانی عیراقدا كشتوكاڵ بكرێت

.

05:43 PM - 10/12/2019

وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق داوا دەكات وەبەرهێنان لەو زەویانەی بیابانەكان بكرێت كە رووبەریان لە ملیۆنێك دۆنم زیاترە.
ساڵح حەسەنی وەزیری كشتوكاڵی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: داوادەكەین كە زەوییە بیابانییەكان بە مەبەستی كشتوكاڵكردن وەبەرهێنانیان تێدا بكرێت، تاوەكو بەرهەمی ناوخۆیی زیاتر بێت‌و هەلی كار بڕەخسێنرێت‌و ئابووری وڵات گەشە بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد: دەتوانرێت لە قۆناغی یەكەمدا لەسەر رووبەری زیاتر لە ملیۆنێك دۆنم زەوی چەندین پرۆژەی كشتوكاڵیی دروست بكرێت.
وەزیری كشتوكاڵی عیراق ئەوەشی خستەڕوو: ئامانج لەو پڕۆژەیە زیادكردنی زەوی كشتوكاڵی‌و بەرهەمی ناوخۆییە لەگەڵ كۆنترۆڵكردنی كوالێتی ئەو خۆراكەی كە بە هاوڵاتیانی عیراق دەدرێت، هەروەها دەستەبەركردنی بەرهەمی كشتوكاڵیە تاوەكو بتوانین پێداویستی خۆراكیی لەناوخۆدا پڕبكەینەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە