کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دیمەشق پێشنیاری حوكمی زاتی دەخاتە بەردەم كوردانی ڕۆژئاوا

.

12:28 PM - 08/12/2019

رۆژنامەی وەتەنی سوری لەزاری نەواف گەڕاد مولحیم سكرتێری پارتی گەلی سوریاو ئەندامی پەڕلەمانەوە بڵاویكردۆتەوە دوای زنجیرەیەك دیدارو كۆبوونەوەی پێشتر جارێكی تر وەفدێكی حكومەتی دیمەشق لەشاری قامشلیۆ لەگەڵ ژمارەیەك كەسایەتی و هێزە عەرەبی و كوردی و ئاشوورییەكانی باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریادا كۆبۆتەوە و پێشنیاری ئۆتۆنۆمیان بۆ ناوچەكە داوەتە وەفدەكە.
ئەو پەڕلەمانتارە روونیشیكردۆتەوە كە نوێنەرانی باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا تەئكیدیان لەسەر ئینتیما بوونیان بۆ سوریا كردۆتەوە و ڕایانگەیاندووە كە ئەوانیش وەك هەر هاوڵاتیەكی سوریا ماف و ئەركیان هەیەو نایانەوێت لەسوریا جیاببنەوە و پارێزگاریان لەسوریاكردووەو ناوچەكەیان لەتیرۆر پاراستووە
ئاماژەی بەوەش كردووە كە وەفدی دیمەشق ئامادەیە خاڵە ئەرێنیەكانی پێشنیاری ئۆتۆنۆمی و خاڵە ئەرێنیەكانی ئیدارەی خۆبەڕێوبەری لەگەڵ نوێنەرانی باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریادا تاوتوێ بكات و هەردوولا بگەنە پێشنیارێكی هاوبەش وتیشی پێشنیاری ئۆتۆنۆمی لە دەستووری سوریادا هاتووە و حكومەتی سوریاش ئامادەیە لەسەر ئاییندەی ئەو ناوچەیە گفتوگۆ لەگەڵ كورددا بكات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە