کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مۆرینهۆ دەستبەرداری بەرگریكاران دەبێت

.

11:53 AM - 07/12/2019


سەرچاوەكانی هەواڵی بەریتانیا ئاشكرایانكردووە : خۆزیە مۆرینهۆی راهێنەری تۆتنهام لەئاست و توانای بەرگریكاری یانەكەی رازی نییە و بەنیازە لەمیركاتۆی زستانە گۆرانكارییەكی زۆر لەیاریزانانی هێڵی بەرگری بكات  هەرچەندە دوای وەرگرتنی ئەركی راهێنەری تۆتنهام توانی دوو یاریی لەسەریەك بباتەوە  بەڵام لەسێیەم یاریی كە بەهێزترین بوو بەرامبەر مان یونایتد دوچاری شكست هات .

 لەمبارەیەوە رۆژنامەی ئیندیپێندنت بڵاویكردۆتەوە : مۆرینهۆی راهێنەر پێیوایە ئاستی بەرگریكارانی یانەكەی لاوازە كە لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتییەكاندا 32 گۆڵیان لێكراوە  بۆیە لەمیركاتۆی هاوینە بۆند لەگەڵ چەند بەرگریكارێك ئیمزا دەكات  هەروەها بەنیازە دەستبەرداری هەریەك لە داڤینسۆن سانچێز و فیرتۆنخین و ڤۆیس ببێت  تەنیا لەئاست و توانای توبی ئاڵدرفێرێلد رازیە و پارێزگاری لەمانەوەی دەكات
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە