کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گواستنەوەی سلێمانی داوا لە شۆفێران دەكات شریت و لۆگۆ بۆ تاكسیەكانیان وەربگرن

.

04:31 PM - 03/12/2019

بەرێوەبەرایەتی گواستنەوەی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەكاتەوە كەلە شەش مانگدا شریت و لۆگۆ بۆ تاكسیەكانیان وەربگرن، بەپێچەوانەوە دوای ئەو ماوەیە هیچ شۆفێرێك بۆی نییە داوای وەرگرتن پێشكەشبكات.
سدیق محەمەد بەرێوەبەری گواستنەوەی سلێمانی رایگەیاند: داوا لەسەرجەم شۆفێرانی تاكسی گەڕۆك و هێڵەكان دەكەین كە لە ئەمڕۆ سێ شەممە 3-12-2019 وە دەتوانن سەردانی بەرێوەبەرایەتی گواستنەوەی سلێمانی بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی فۆڕمێكی تایبەت و پڕكردنەوەی لەهەریەك لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی بەڵگەی تاوان و ئاسایش، دوای پڕكردنەوەشی فۆڕمەكە بیگەڕێننەوە بۆ بەرێوەبەری گواستنەوەی سلێمانی.
وتیشی: دواتر دەتوانن لە كۆمپانیای كافرۆش لۆگۆی و شریتی تایبەت بە شاری سلێمانی بۆ تاكسیەكانیان وەربگرن،كە بۆ تاكسیەكانی ناو شاری سلێمانی رەنگی شین و بۆ تاكسیەكانی دەرەوەی شار رەنگی قاوەیی دیاریكراوە.

uO6jnFe1A9g

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە