کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قائیمقامیەتی سلێمانی رێكاری توندتر بەرامبەر دیاردەی سواڵكردن دەگرێتەبەر

.

03:03 PM - 03/12/2019

قائیمقامیەتی سلێمانی رێكاری نوێ بەرامبەر بەو هۆتێلانە دەگرێتەبەر كە دەرۆزكان لەخۆدەگرێت و لێپرسراوی یاسای قائیمقامیەتیش دەڵێت: رێكاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیكاران دەگیرێتەبەر.
لەو بارەوە بێستوون عەلی، لێپرسراوی یاسا لە قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: قائیمقامیەتی سلێمانی بڕیاری داوە بەڕێگریكردن لە دیاردەی سواڵكردن لەشارەكە كەمەبكاتەوە‌، لەڕێی لیژنەكانەوە هۆتێلەكان‌ ئاگاداركراونەتەوە بە‌پڕكردنەوە و هێنانی بەڵێننامە لەدادنووس بۆ قائیمقامیەت كەڕێگە بە نیشتەجێبوونی سواڵكەر و قەرەج نەدەن لەشوێنەكانیان.
وتیشی: ئەو كەسانەی سواڵدەكەن، بوونەتە هۆی بێزاری هاوڵاتیان و تەنانەت دروستكردنی ئاستەنگی هاتوچۆكردن لە ترافیكەكان بەشێكی زۆریان خەڵكی دەرەوەی شاری سلێمانی و تەنانەت هەرێمی كوردستانیشن، لەچەند رۆژی داهاتوودا لیژنە هاوبەشەكان بەهاوكاری لایەنەپەیوەندیدارەكان دەستگیریان دەكەن و بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە