.
12:26 PM - 02/12/2019
راپۆرتێكی رۆژنامەوانی ئینگلیزی ریزبەندییەكی نوێی یاریزانانیان بڵاوكردۆتەوە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆندۆر كە لەلایەن گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فەرەنسییەوە ئەو خەڵاتە دەدرێتە باشترین یاریزان وا بریارە سبەینێ ناسنامەی براوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر بۆ باشترین یاریزانی جیهان لەلایەن گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی بەناوبانگی فەرەنسی رابگەیەنرێت بەپێی ئەو هەواڵەی رۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویكردۆتەوە : دزە بە دوا ریزبەندی خەڵاتی بالۆندۆر كراوە و لە ریزبەندییەكەدا دەردەكەوێت لیۆنێل میسی ئەرجەنتنیی و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بە كۆكردنەوەی 446خاڵ خەڵاتەكەی بردۆتەوە لە پلەی دووەمیش ڤیرجل ڤان دایكی بەرگریكاری هەڵبژاردەی هۆڵندا و یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی بە كۆكردنەوەی 382خاڵ دەبینرێت بە شێوەیەكی چاوەروان نەكراویش محەمەد سەڵاحی هێرشبەری میسڕی و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوڵ بە 179 خاڵ لەپلەی سێیەمدایە و پێش كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پوروتوگالی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی كەوتووە كە ناوبراو پلەی چوارەمی گرتووە بە133 خاڵ و لەدوای ئەویش سادیۆ مانی سەنیگالی و هێرشبەری لیڤەرپوڵ بە97 خاڵ لە پلەی پێنجەمی ئەو ریزبەندیەیە جێی باسە زیاتر لەسەرچاوەیەكی رۆژنامەوانی ئیسپانی ئەوەیان دوپاتكردۆتەوە كە لیۆنێل میسی كاپتنی بەرشەلۆنە براوەی خەڵاتەكەیە و لەلایەن بەرپرسانی فرانس فوتبۆڵ ئەو هەواڵە بەئەستێرە ئەردجەنتینیەكە وتراوە
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە