کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆمەڵەی خوێندكاران: داوا دەكات دەرچوانی چەند پەیمانگەیەك لەخوێندنی ئێوارانی زانكۆكان وەربگیرێن

.

01:57 PM - 01/12/2019

كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان لەراگەیەندراوێكدا دەستخۆشی لەهەنگاوەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات بۆ ئاسانكاری و ڕەخسانی هەلی خوێندن بۆ خوێندكاران لەزانكۆ و پەیمانگەكان ، كەهاوكات رەچاوی باری دارایی خوێندكارانیشی كردووە، كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان سەرباری بەرز نرخاندنی ئەو هەنگاوانە داواشی لەوەزارەتی خوێندنی باڵا كردووە: هاوشانی دەرچوانی ئامادەیی، دەرچوانی پەیمانگەكانی ( كۆمپیوتەر و هونەرە جوانەكان و وەرزش و پیشەییەكانیش) لەخوێندنی ئێوارانی زانكۆ حكومیەكان وەربگیرێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە