کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یاریەكانی هەفتەی 14ی پریمەرلیگ دەستپێدەكات

.

02:52 PM - 30/11/2019


 لەئینگلتەراش ئەمڕۆ یاریەكانی هەفتەی 14ی پریمەرلیگ دەستپێدەكات  لەیاری دەستپێكی ئەو هەفتەیەدا یانەی مانچستەرسیتی پاڵەوانی دوو وەرزی رابردوو لەیاریگای سانت جیمس پارك دەبێتە میوانێكی قورسی نیوكاسڵ یونایتد  پێشبینی دەكرێت تیپەكەی پیپ گواردیۆلای راهێنەری ئیسپانی كە یاری لوتكەی هەفتەی13ی لەچیڵسی بردەوە .

سەركەوتن لەم یاریەشدا تۆمار بكات و جیاوازی خاڵەكانی لەگەڵ لیڤەرپوڵی پێشەنگ بەشێوەیەكی كاتی و بۆ چەند سەعاتێكیش بێت بۆ 5خاڵ كەم بكەنەوە كە ئێستا بە29 خاڵ لەپلەی دووەمدان  لەسەعات 6 و لەیەك كاتدا 4 یاری بەرێوە دەچێت چیڵسی لەیاریگای ستامۆرد بریدج و بەئامانجی گەرانەوە بۆ سەركەوتنەكانی میوانداری وێستهام یونایتد دەكات  لیڤەرپوڵ پێشەنگی ریزبەندیش لەیاریگای ئانفێڵد روبەروی برایتۆن دەبێتەوە  تۆتنهام هۆتسبێریش كە لەژێر سەرپەرشتی خۆسێ مۆرینیۆی راهێنەری نوێ لەپریمەرلیگ و چامپیۆنس لیگ بردنەوەی تۆمار كرد لەیاریگای خۆی لەبەرامبەر بۆرنمۆس یاری دەكات  هەردوو یانەی بێرنلی و كریستال پاڵاسیش بەیەك دەگەن  لە سەعات 8و30 دەقیقەی ئەم شەویش ساوسهامپتۆن میوانداری واتفۆرد دەكات  رۆژی یەك شەممەش یاریەكانی هەفتەی 14ی پریمەرلیگ درێژەیان دەبێت .
 سەعات 5ی ئەو رۆژە دوو یاری لەیەك كاتدا دەكرێن  ئارسناڵ دەبێتە میوانی نۆریچ سیتی و وڵڤرهامپتۆن میوانداری شیفێڵد یونایتد دەكات  لەسەعات 7و30 دەقیقەش مانچستەریونایتد پێشوازی لەئەستۆن ڤێلا دەكات و ئیڤەرتون دەبێتە میوانی لیستەر سیتی
 
 
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە