کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نرخی جیهانی نەوت دابەزینی تۆماركرد

.

07:11 PM - 29/11/2019

بەهۆی پشووی جەژنی سوپاسگوزاری لەلای ئەمریكیەكان، كە بوە هۆی كەمبوونەوەی چالاكیەكان و چاودێریەكانی وەبەرهێنەران بۆ كۆبوونەوەی رێكخراوی ئۆپیك و ووڵاتانی بەرهەمهێنی نەوتی دەرەوەی رێكخراوەكە، سەرلەنوێ‌ نرخی نەوت رووی لە دابەزین كردۆتەوە.
لەو چوارچێوەیەشداو بەپێی دواین مامەڵەكانی بازاڕی وزە نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بەرێژەی سەدا سفر پۆینت 4 دابەزاندنی تۆماركردو بە كەمبونەوەی  (28) سەنت نرخەكەی گەیشتە 63 دۆلارو (59) سەنت.
هەروەك/ نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی سوكی ئەمریكاش بەرێژەی سەدا (سفر) پۆینت  (3) دابەزیووە و بە كەمبونەوەی 15 سەنت / بە 57 دۆلارو 97 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.
هاوكات دابەزینەوەی نرخی نەوتیش لە كاتێكدایە كە چاوەروان دەكرێت لە كۆبونەوەكەی هەفتەی داهاتووی ئۆپیكدا دووبارە بریار لەسەر نوێكردنەوەی رێككەوتنامەی تایبەت بە كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بدرێت.
ئەمە بەدەر لە هۆكارەكانی تری وەك زیادبوون و بەرزبوونەوەی ئاستی نەوتی عەمباركراوی ئەمریكاو رەشبینیەكان لە بەردەوامبوونی جەنگی بازرگانی نێوان چین و ئەمریكا بۆ ماوەیەكی درێژتری داهاتوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە