کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مان سیتی گەیشتە قۆناغی 16ی چامپیۆنس لیگ

.

01:42 PM - 27/11/2019

هەر لەدرێژەی یارییەكانی جەولەی 5ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا  لەگروپی سێیەم یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لە یاریگای ئیتحیاد رووبەڕووی یانەی شاختار دۆنیتسك –ی ئۆكرانی بووەوە   لەگێمی یەكەمدا سەرەرای هەوڵی یاریزانانی هەردوو یانە بەتایبەت مان سیتی كە لەنێو یاریگای خۆی یاری دەكرد  هیچ سودێكیان لەو هەلانە وەرنەگرت كە بۆیان هەڵكەوت و ئەو گێمەش بەبێ گۆڵ تەواو بوو   لەگێمی دووەم سەرەتا یاریزانانی مان سیتی باشتر دەركەوتن و ئەلكای گۆندۆگان لەدەقیقەی 56 گۆڵێكی بۆ تۆماركردن   بەڵام خۆشی هاندەرانی ئەو یانەیە زۆری نەخایاندو لەدەقیقەی 69 مانۆر سۆلۆمۆن گۆڵی یەكسانبوونی بۆ شاختار دۆنیتسك تۆمار كرد   تا دوا فیكەی ناوبژیوانیش ئەنجامەكە هەروەك خۆی مایەوەو هیچ گۆرانكارییەكی بەسەردا نەهات   لەكۆتایدا یارییەكە بەیەكسانبوون و بەئەنجامی گۆڵێك بۆ هەرلایەك تەواو بوو   ئەو یەكسانبوونەش كۆی خاڵەكانی مانچستەر سیتی بوە خاوەن 11 خاڵ و بلیتێكی گەیشتنە قۆناغی 16ی چامپیۆنس لیگی دەستەبەر كرد

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە