کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خالید شوانی : حكومەتی هەرێم ئامادەیە 250 هەزار بەرمیل نەوت تەسلیمی بەغدا بكات

.

10:39 PM - 26/11/2019



 خالید شوانی وەزیری هەرێم و ئەندامی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا ڕایگەیاند گفتوگۆكانی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی نەوت و بودجەی هەرێم  لە ڕێكەوتنی كۆتایی نزیك بوونەتەوە و هەرێم ئامادەیە لە بەرامبەر وەرگرتنی شایستە داراییەكانیدا ڕۆژانە بڕی 250 هەزار بەرمیل نەوت تەسلیمی بەغدا بكات.
خالید شوانی لەمیانەی بەشداریكردنی لە بەرنامەی گەرماوگەرمی كەناڵی گەلی كوردستاندا تەئكیدی كردەوە هەوڵی لە پێشینەیان لە گفتوگۆكاندا دابین كردنی مووچەی فەرمانبەران و شایستە داراییەكانی هەرێمە. وتیشی ئەم ڕێكەوتنە سەرەتایەك دەبێت بۆ گێڕانەوەی متمانە لنێوان هەرێم و حكومەتی فیدراڵداو دەكرێت ببێتە هەنگاوێك بەرەو ڕێكەوتنی درێژخایەن لەنێوان هەردوولادا.
خالید شوانی ڕوونیشی كردەوە لیژنەی تری تایبەتیان هەیە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرسەكانی كەركوك و مادەی 140 و لەسەر دانانی پارێزگارێكی كورد بۆ كەركوكیش سازش ناكەن.

lCYscaEYPXg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە