کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەیاری لوتكەدا ریاڵ مەدرید میوانداری پاریس سان جێرمان دەكات

.

09:24 PM - 25/11/2019

هەوادارانی تۆپی پێ لەجیهان بەگشتی و لەئەوروپا بەتایبەت بەیاریەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا شاد دەبنەوە لەیاری لوتكەی كۆمەڵەی یەكەم لەجەولەی پێنجەمو پێش كۆتایی قۆناغی كۆمەڵەكان سەعات 11ی شەو بەكاتی هەرێمی كوردستان یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لەیاریگای سانتیاگۆبیرنابیۆی تایبەت بەخۆی پێشوازی لەیانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی دەكات  یانەی شاهانە ئامانجیەتی بەبردنەوەی یاری لوتكەی ئەم جەولەیە گەیشتنی بۆ قۆناغی16 یەكلایی بكاتەوە  لەجەولەی پێشودا یانە پاریسیەكە دوای تۆمار كردنی چوارەم بردنەوەی بەدوای یەك گەیشتنی بۆ ئەو قۆناغە زامن كرد كە یەكێك لەو یاریانە بردنەوەی بوو لەریاڵ مەدرید بە3 گۆڵی بێ بەرامبەر  ریاڵ مەدریدی خاوەن ژمارەی پێوانەیی لەنازناوی چامپیۆنس لیگ بە13 نازناو لەو دوو یاریەی ماویەتی پێویستی بە2 خاڵە بۆ زامن كردنی گەیشتنی بۆ قۆناغی داهاتوو لەلایەكی ترەوە و لەئەگەری شكست یاخود یەكسان بونی كلوب بروج لەبەرامبەر گەڵەتەسەرای ئەوا هیواكانی یانە بەلجیكیەكە كۆتایی دێت و لەركابەریەكان دەیكاتە دەرەوە و بلیتی گەیشتن بەیانەی شاهانە دەبەخشێت بەبێ رەچاوكردنی ئەنجامی یاریەكەی خۆی و تاكە هیواش بۆ دوو یانەكەی تری ئەم كۆمەڵەیە ركابەریە لەسەر بلیتی گەیشتنە یۆرۆپا لیگ  لەم یاریەدا زێدان هیواكانی بەیاریزانەكانی بەستۆتەوە كە لەیاریەكانی ئەم دوواییە ئەنجامی باش و گەورەیان بۆ یانەكە تۆماركردووە لەئاستی ناوخۆیی و ئەوروپیش بەجۆرێك ریاڵ مەدرید لەدوا 6 یاری خۆی 5 بردنەوەی تۆمار كردووە و لەیەك یاریشدا یەكسان بووە  یاریزانانی یانەكەش لەو یاریانە 19 گۆڵیان تۆمار كردووە و تەنها یەك جار تۆڕی گۆڵەكەیان هەژێنراوە كە لەریزی ئەو یانەیە كەریم بنزیمای فەرەنسی بەئاستێكی بەرزەوە دەركەوتووە و بەتۆماركردنی 10 گۆڵ لوتكەی ریزبەندی گۆڵكارانی لالیگای گرتووە لەم یاریەدا یانەی شاهانە لەتواناكانی خامیس رۆدریگیزی كۆڵۆمبی بێ بەشە كە لەئەژنۆی چەپیدا توشی پێكان بوو لەكاتی راهێنانی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی ئەمە جگە لەدوركەوتنەوەی لۆس ڤاسكێز بەهەمان هۆكار  لەبەرامبەردا پێكهاتەكەی تۆماس تۆشێلی راهێنەری پاریس سان جێرمان ژمارەیەك یاریزانی پێكراوی تیایە بەنمونەی سیلۆ كیهرر و ئەندێر هێرێرا و تۆماس مونیە  بەڵام نەیمار داسیلڤای بەرازیلی ناوی لەلیستی یانە پاریسیەكە هاتووە دوای ئەوەی بۆ چەند هەفتەیەك بەهۆی پێكانەوە دوركەوتبۆوە لەلایەكی ترەوە ئەم یاریە بۆ كیلۆر ناڤاسی گۆڵچی كۆستاریكی و یانەی پاریس سان جێرمان تایبەتە بەهۆی ئەوەی لەبەرامبەر یانەكەی پێشویەتی و بۆ یەكەم جار لەدوای رۆیشتنی دەگەرێتەوە یاریگای بیرنابیۆ  ماوەتە بڵێین لەكۆمەڵەی یەكەم پاریس سان جێرمان بە12 خاڵ پلەی یەكەمی گرتووە  ریاڵ مەدرید 7خاڵی هەیە لەپلەی دووەم  كلۆب بروج بە2 خاڵ لەپلەی سێیەمدایە و گەڵەتەسەرای بەخاڵێك دوا پلەی گرتووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە