کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

‏‎د.بەرهەم : كۆنگرەی هەڵسانەوەی یەكێتی دەبێت

.

07:21 PM - 24/11/2019

‎د.بەرهەم ساڵح لەگەڵ ئەنجومەنی ناوەندی ی.ن.ك كۆبۆوە

 دكتۆر بەرهەم ساڵح جێگری سكرتێری ‎ گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەگەڵ ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتیدا كۆبۆوە، سەرەتا بە دەقیقەیەك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدن دەستی پێكرد و لایەن وزوبێر عوسمان جێگری سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی كورتەیەك لەبارەی كۆبوونەوەو دوا هەنگاوەكانی كۆنگرەی  پێشكەشكرد و دواتر دكتۆر بەرهەم جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی باسی دۆخی ئێستای عیراقی كرد و تیشكی خستەسەر گۆڕانكاری لە عێراق و ناوچەكەدا. لەو بارەیەوە رایگەیاند:  تێكچونی بارودۆخی بەغدا رەنگدانەوەی لەسەر هەرێمی كوردستان دەبێت بۆیە پێویستە هێزە سیاسیەكانی ناوخۆی هەرێم یەكدەنگ و یەكگرتوبن پێكەوە بەرۆحیەتێكی هاوبەش  كێشەكانیان لەگەڵ بەغدا چارەسەربكەن و هەنگاوبنێن بۆ باشتركردنی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان.
‎ جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەند باسی رۆڵی یەكێتی كرد لەرابرودا كەخاوەنی چەندین سەركردەی نەبەرد و هەزاران شەهیدی قارەمان و تێكۆشەرە، یەكێتی بەڕابەرایەتی سەرۆك مام جەلال  لە دۆخێكدا دروست بوو خەڵكی ئومێدی شۆڕشیان لەدەست دابوو، بەڵام توانی وەرچەرخانی نوێ لەخەبات و سیاسەت دروستبكات و مەشخەڵی كوردایەتی لەسەرتاسەری كوردستان دابگیرسێنێت. ووتیشی: ‎ یەكێتی نیشتمانی كوردستان خەباتێكی دورو درێژی هەیە بەڵام ئەو خەبات و سیاسەتە  دێرینەی یەكێتی دەبێت ئێستا ببێتە خزمەت كردنی خەڵكی و بە هەوڵی تێكۆشەران و ئەندامانی یەكێتی پەرە بەیەكێتی ناو یەكێتی بدرێت.
‎لەبەشێكی تری قسەكانیدا جێگری سكرتێری یەكێتی تەئكیدی لەبەستنی لەكۆنگرەی یەكێتی كرد و وتی ئەو كۆنگرەیە كۆنگرەیەكی چارەنوسسازە،  كۆنگرەی نوێ بونەوە و هەستانەوەی یەكێتی دەبێت، بۆیە بەستنی ئەم كۆنگرەیە لەغیابی جەنابی مام جەلال دا ئەركی سەرشانیان قورستر دەكات دەبێت شەرم بكەین گەر بەگیانی بەرپرسیاریەتیە وە مامەڵە لەگەڵ كۆنگرەدا نەكەین.
 لەبەشێكی تری قسەكانیدا وتی ئەبێت هەمومان ئەوراسیە بزانین كە جەنابی مام جەلال چەتری كۆكەرەوەی هەموو لایەكمان بوو، بەڵام ئێستاش هەموان دەبێت تەنها سەركەوتن و سەرخستنی یەكێتی لەبەر چاو بگرین، بۆیە بەستنی ئەم كۆنگرەیە بەشێوەیەكی سەركەوتو كاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر كوردستان و تەواوی ناوچەكەش، لەكۆتایشدا سكرتاریەت و ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەند راو سەرنجی خۆیان كەسەر بارودۆخی ئێستای یەكێتی و كۆنگرە خستەرو .

j8ctA644vPQ

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە