کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

میلان پلانی بۆ میركاتۆی زستانە ئاشكراكرد

.

12:09 PM - 24/11/2019

یانەی ئەی سی میلان پلان و بەرنامەی بۆ وەرزی زستانەی گواستنەوەی یاریزانان ئاشكرا كردو بۆ چەند هێڵێك بۆند لەگەڵ یاریزانان ئیمزا دەكات  پێگەی كاڵچۆ میركاتۆ ئاشكرایكردووە بەرپرسانی میلان لەگەڵ راهێنەری یانەكەیان رێككەوتن لەمیركاتۆی زستانەدا یاریزانی نوێ و ئاست بەرز بۆ هەریەك لە هێڵەكانی هێرشبردن و لاكان و ناوەڕاستی بەرگری بهێننە ریزەكەیان، یەكێك لەو یاریزانانەی كە بۆتە ئامانجی رۆسۆنێری گەراندنەوەی زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدیە  هەروەها هەریەك لە ئیبراهیم دیازو ماریانۆ دیازی یاریزانانی ریاڵ مەدرید و ئیدۆل فۆ جایشی یاریزانی سان لۆرێنزۆ بوونە ئامانجی یانەكە لەمیركاتۆی داهاتوودا  پێگەی ناوبراو ئەوەشی ئاشكراكردووە سەرەرای ئەو یاریزانانەی هەریەك لە مەریح دیمیراڵی یاریزانی یۆڤانتۆس و دانیێل رۆگانی و سیۆ هێرناندێز و ریكاردۆ رۆدریگێز-یش لەلایەن یانەی میلانەوە گرنگیان پێ دەدرێت، جێگەی باسە میلان لەم وەرزەی خولی یانەكانی ئیتاڵیا بارودۆخێكی خراپی هەیەو نەیتوانیوە لەپلەكانی پێشەوەی ریزبەندی بێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە